zagros news agency

سەردان بۆ لای شاعیر بێکەس حەمە قادر

بێکەس حەمە قادر، نووسەر و شاعیر، لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی ناجێگر بوو، ئێستا تەندروستیی بەرەو باشتر دەچێت.

بۆ بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەردانی شاعیری کرد.

لە سەردانەکەدا فەرهەنگ غەفوور، هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بێکەس حەمە قادر خواست.

هەروەها دیارییەکی پێشکێشکرا کە تابلۆیەکی شێوەكار و فۆتۆگرافەر سەردار قادر بوو و وێنەی پۆرترێتی بێكەس بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر، چلەی ماتەمینیی هونەرمەند عەبدولڕەزاق بۆتانی بەڕێوەچوو

ART