zagros news agency

لە هەولێر، چلەی ماتەمینیی هونەرمەند عەبدولڕەزاق بۆتانی بەڕێوەچوو

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 21-09-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسوکاری، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی هونەرمەندی کۆچکردوو، عەبدولڕەزاق بۆتانی، لە گۆڕستانی کەسنەزان بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر رێکخرابوو.

لە گوتەیەکدا، ئومێد خۆشناو جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی هونەرمەندی کۆچکردوو کرد و رایگەیاند، بۆتانی رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی شانۆ و درامای کوردیدا هەبووە و مێژوو و کارە هونەرییەکانی بەرز نرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

هونەرمەندی میسری سومەیە ئەلفی کۆچی دواییکرد

ART

گرووپی بی تی ئێس پێنج خەڵاتی سەرەکی بەدەستدەهێنێت

ART