zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 539 ملیۆن و 271 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 535 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 345 ملیۆن و 736 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوان بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی کۆماری چین دەکات

ART

بەشێک لە دیوارەکانی هەولێر به وێنەی ئاڵای کوردستان دەنەخشێندرێن

ART

گۆڕانکاری لە ئارەزووی بینەرانی لاودا دروست بووە

ART