zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی بۆ چالاكییەكانی ناوەندی رووناكبیری و هونەری چەمچەماڵ دەربڕی

لە چەمچەماڵ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ناوەندی رووناكبیری چەمچەماڵ كرایەوە.

ناوەندەكە لە لایەن ژمارەیەك لە رووناكبیران و هونەرمەندانی چەمچەماڵ دامەزرێندراوە و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان هەماهەنگی و كارئاسانی بۆ كردنەوەی ناوەندەكە كردووە.

لە چوارچێوەی كردنەوەی ناوەندەكە، وەزیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی وەزارەتی بۆ چالاكی، پڕۆژە، كارە هونەری و رۆشنبیرییەكانی ناوەندەكە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت و دەیڤد فینچەر لە فیلمێکی نوێدا کۆدەبنەوە

ART

ئیریک دین ئەستێرەی (Grey’s Anatomy) کۆچی دوایی کرد

ART

سمیناری دروستكردنی سەنتەری مافی لەبەرگرتنەوەی كوردی بەڕێوەچوو

ART