ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری “بانیپاڵ” چاپ و بڵاوكرایەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری “بانیپاڵ”ی بە چاپ گەیاند.

گۆڤاری “بانیپاڵ”، گۆڤارێكی رۆشنبیری و ئەدەبی تایبەت بە كولتوور و ئەدەب و زمانی سریانییە و وەزیری رۆشنبیری و لاوان خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەكەیە و كلدۆ رەمزی ئۆغنا، سەرنووسەریەتی.

ژمارە 51ی گۆڤارەكە، بە هەر چوار زمانی سریانی، عەرەبی، كوردی و ئینگلیزی بە شێوەی چاپكراو و ئەلیكترۆنی بەردەستە و چەندین بابەت و توێژینەوەی مێژوویی، ئەدەبی و زمانەوانی لەخۆگرتووە.

بۆ بینینی كۆپی ئەلیكترۆنی گۆڤارەكە، سەردانی ئەم بەستەرە بكە:

https://mardutha.com/…/%da%98%d9%85%d8%a7%d8%b1%db%95…/


هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد

سەڵاح

حەوت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری جێبەجێ دەکرێن.

گوران

لە زانکۆی هارڤارد باس لە خزمەتکردنی کولتووری پێکهاتەکان کرا

ART