zagros news agency

ئۆکرانیا: ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕووسیا بەرزبووەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە ڕووسیانەی کە لەسەرەتایی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کوژران و بریندار بوون، بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 544 هەزار سەرباز، کە هەزار و 110 سەربازیان تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کوژراون بریندار بوون.
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا هەشت هەزار و 99 تانکی ڕووسیان لەناوبردووە، هەروەها 15 هەزار و 550 زرێپۆشی جەنگی، 14 هەزار و 599 سیستمی تۆپخانە، هەزار و 111 سیستەمی مووشەک و 874 سیستەمی بەرگری ئاسمانیان لەناو بردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، 360 فڕۆکە، 326 هێلیکۆپتەر، 11 هەزار و 620 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 2 هەزار و 333 مووشەکی کروز، 28 کەشتی جەنگی، یەک ژێردەریایی، نزیکەی 20 هەزار ئۆتۆمبێل و تانکی سووتەمەنی، هەروەها 2 هەزار و 448 یەکەی کەرەستەی تایبەت لەناوبراون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی فارووق ڕەفیق

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

یاسین

ئاکرێ؛ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرا ​

سەڵاح