ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە ستافی فیلمی “تاكە رێگا” و لە دیدارێكدا پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە هونەرییە دەربڕی.

لە دیدارێكدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای دەستخۆشی لە ستافی فیلمەكە پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵی سینەماكارانی كورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دووپاتكردەوە و ئامادەیی بۆ هاوكاری ستافەكە دەربڕی و لایەنی پەیوەندیداری راسپارد بۆ هەماهەنگی زیاتر لە پێناو سەرخستنی پڕۆژەكە.

فیلمی “تاكە رێگا” بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای بەرهەمهێنانی “شێركۆ فیلم” لە كەنەدا بەرهەم دەهێنرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، وریا ئەحمەد، سیناریستی فیلمەكە باسی لە وردەكاری پڕۆژە هونەرییەكەی كرد، كە تیمێك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان تێیدا بەشدارن و رۆڵ دەگێڕن.

فیلمی “تاكە رێگا”، چیرۆكێكی خەیاڵی زانستیی هەیە، بە هەردوو زمانی “كوردی، ئینگلیزی” بەرهەم دەهێنرێت و چیرۆكەكەی باس لە حەوت منداڵ دەكات، كە نوێنەرایەتی كیشوەرەكانی جیهان دەكەن و یەكێك لە منداڵەكان كوردە.

ئەو منداڵانە پەیامێكیان هەیە و هەوڵی رازیكردنی هەسارەیەكی دیكە دەدەن بۆ ئەوەی لەوێ بژین و ئەوە بە رێگەچارەیەك دەزانن بۆ بەدیهێنانی خواستەكانیان، بەڵام لە بەدیهێنانی خواستەكەیان شكست دەهێنن و منداڵە كوردەكە، نهێنی رێگاكە دەدۆزێتەوە و هەوڵدەدات ئەوانی دیكە رازی بكات، واز لە رق و كینە بهێنن و پەیامی یەكسانی، ئاشتیی و ژینگەدۆستیان هەبێت تا بگەنە هەسارەیەكی دیكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤاراناسیی بە تیپی هونەری میللی سلێمانی بەخشرا

ART

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ ستافی فیلمی “خۆشه‌ویستی له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا” كرد

ART