ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە راپەڕین كۆتایی بە خولێكی فۆتۆگرافی بۆ گەنجان هێنرا

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، بنكەی رۆشنبیری و هونەری رانیە، كۆتایی هێنا بە خولێكی فۆتۆگرافی، كە بۆ ژمارەیەك فێرخوازی سنوورەكە كرابوویەوە.

لە رێوڕەسمی كۆتایهاتنی خولەكە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین ئامادە بوو و بڕوانامەی بەشداریكردن پێشكەش بە فێرخوازان كرا.

لە خولەكەدا فێرخوازان راهێنانیان لەسەر بەكارهێنانی كامێرا پێكرا و ئاشنا كران بە بنەماكانی كاری فۆتۆگرافی و وێنەگرتنی ڤیدیۆیی بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانن لەو رێگەیەوە خزمەت بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

لە ئەڵمانیا بەختیار عەلی خەڵات دەکرێت

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART