zagros news agency

بەرهەمهێنانی زنجیرەی “Halo” وەستێندرا

تۆڕی پاڕامۆنت، لە دوای بڵاوکردنەوەی دوو وەرزی زنجیرەی “Halo”، بڕیاریداوە درێژە بە چیرۆکی بەرهەمەکە نەدات و وەرزی سێیەمی بەرهەم نەهێندرێت.

دوایین ئەڵقەکانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بڵاوکرانەوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هۆکاری وەستاندنی ئەم بەرهەمەی نەدرکاندووە.

لە هەڵسەنگاندنێکدا ئەم بەرهەمە توانی 71٪ـی دەنگی رەخنەگران و 51٪ـی دەنگی بینەران بەدەستبێنێت.

پێشبینی دەکرێت ئەو هەڵسەنگاندنە هۆکارێک بێت بۆ درێژە نەدان بە بەرهەمهێنانی وەرزی نوێی زنجیرەکە بووبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەوێنە… شووتی چاندن لە قەزای بەردەڕەش

سەڵاح

لە هۆڵی پێشەوا “ئۆركسترای كنارەی سریانی” کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

ART