zagros news agency

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 201 ملیۆن و 856 هەزار دۆلار بوو.

لەو داهاتە، 113 ملیۆن و 376 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 88 ملیۆن و 480 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای دەنگۆی تووشبوونی بە نەخۆشی پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی بە زەکەریا عەبدوڵڵا کرد

ART

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

دڵشاد

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART