zagros news agency

نوێنەری سەرۆك بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی مولازم خدر دەكات

 

بەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2024/8/5 به‌ڕێز نوورى عوسمان، سه‌رۆكى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو نعمان علوان سهیل التمیمی ناسراو بە (ملازم خضر) سەرۆكی رابطة الأنصار الشیوعیین العراقیین كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی به‌ڕێزیانی له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا که‌ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەرانی هەریەك لە بەڕێزان جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و خزم و دۆست و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو، ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیوا و ئومێدە بۆ هەموو کوردستانیان

یاسین

بەربژێرەك : دێبمە دەنگۆ رەنگێ خەلکێ خۆە  لپەرلەمانێ کوردستانێ

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی نەمسا دوایین پێشهاته‌كانیان تاوتوێكرد

سەڵاح