ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیزنی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لە 2024 بەدەست دێنێت

کۆمپانیای واڵت دیزنی، لە سەرتای ئەمساڵەوە و تاوەکو مانگی ئاب، سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە رێگەی فیلمەکانییەوە بەدەست دێنێت.

ئەو کۆمپانیاییە بەرهەمهێنانی سینەمایی بەم دواییە لە رێگەی فیلمی “Deadpool & Wolverine” کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، بڕی 824 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

لەو داهاتە 395 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 428 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهیناوە.

دیزینی یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سینەماییە داهاتی لە 2024 سێ ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەکرە هۆکارێكی تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی پووک

lana

کیانۆ ریڤز: بەردەوام بیر لە مردن دەکمەوە

ART

کریستۆڤەر نۆلان “Gladiator 2” بە فیلمی دڵخوازی ئەمساڵ دەناسێنێت

ART