zagros news agency

رێوڕەسمێك بۆ كتێبی “داهێنان و پەنجەرەیەك بۆ روانین” بەڕێوەچوو

لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، رێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی “داهێنان و پەنجەرەیەك بۆ روانین” بەڕێوە برد، كە لە نووسینی ناڵە حەسەنە.

لە رێوڕەسمەكەدا، ژمارەیەك نووسەر، رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەی بوون، نووسەر تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی و بە ئامادەبوانی ناساند.

لەپای نووسین و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكێ گوڵی پێشكەش بە نووسەر كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

مایکل دۆگلاس دڵنیایی لەبارەی تەندروستیی جاک نیکلسن دەدات

ART

هونەرمەند جەمال هیدایەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد

ART

راغب عەلامە گەشتێکی هونەری لە ئەمریکا دەستپێدەکات

ART