zagros news agency

رێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی (دیاسپۆرا و نیشتمان) بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی، حزبی و ئەدیبان، رۆشنبیران و هونەرمەندان، رێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی “دیاسپۆرا و نیشتمان” بەڕێوەچوو، كە لە نووسینی هەورامان عەلی تۆفیقە.

لە رێوڕەسمەكەدا نووسەر تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی و دواتر لە لایەن بەشێك لە ئامادەبووان چەپكەگوڵی رێز و سوپاسی پێ بەخشرا.

فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپكەگوڵی پێشكەش بە نووسەری كتێبەكە كرد و دەستخۆشیشی لێكرد و هیوای خواست بەرهەمی زیاتری بەدوادا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆچی دوایی بیۆرن ئەندرێسن، ئەکتەرێک کە بە “جوانترین کوڕی جیهان” ناسرا

ART

بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دیاریکرا

ART

محەممەد حەماد و تێڕوانینی مرۆیی لە سینەمادا

ART