ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دینزڵ واشنتن بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

دینزڵ واشنتن، ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، جارێکی دیکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بیر لە وازهێنان لە کاری بەردەم کامێرا دەکاتەوە.

ئەو ئەکتەرە چەند جارێکی باسی لە وازهێنان لە کاری ئەکتەری کردووە و دەڵێت، چەند کارێکی کەمی ماوە و چیتر لە بەردەم کامێرا نابێت.

واشنتن لە بەشی دووەمی فیلمی “Gladiator” رۆڵی گێڕاوە و بڕیارە لە 22ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.

ئەو ئەکتەرە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی “Deadline” دەڵێت: “لەو بڕوایەدام کە ئەو کاتەی لە بەردەم کامێردا بەسەر دەبەم، زۆر کەم بووەتەوە، تەنیا ژمارەیەکی کەم فیلم ماون”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هدسن میک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART