zagros news agency

ئاگادارییەک بۆ توێژەر و نووسەرانی بواری میوزیکی کوردی

دوای ئەوەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە سەردانی ساڵی ڕابردوودا بۆ مۆسکۆ، سەردانی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی کرد، پێشنیازی کرد، ئەو ناوەندە ئەکادیمییە دەرگا بە ڕووی میوزیک و هونەری کوردیدا بکاتەوە، ئەمساڵ کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی، بڕیاری دا، ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی بواری میوزیک لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

هەروەها کۆنسێرڤاتۆیەکە بڕیاری داوە میوزیکی کوردی، وەک بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن پەسند بکات و بۆ ئەو مەبەستە پێویستی بە سەرچاوەی زانستیی هەیە لە بارەی مێژوو، ئاواز، ئامێرە کوردییەکان هەیە.

هەر بۆیە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، داوا لە شارەزایانی میوزیک بە گشتیی، توێژەر و لێکۆڵەرانی بواری میوزیکی کوردی و ناوەندە زانستییەکان دەکات، هەر سەرچاوە، توێژینەوە، کتێب و پارچە میوزیکێکی تۆمارکراوی ڕەسەنی کوردییان ئامادەکردووە، یاخود بە چاپیان گەیاندووە، وێنەیەکی بۆ وەزارەت ڕەوانە بکەن، بە مەبەستی گەیاندنی بە کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی لە مۆسکۆ، بۆ ئەوەی فێرخوازانی ئەو ناوەندە ئەکادیمییە بتوانن سوودی لێ وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەڵەبجە ئاهەنگی ئۆپەرێت و گۆرانی بۆ منداڵان سازكرا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

ART