zagros news agency

تۆم هانکس بانگەشە بۆ بەشی نوێی “Toy Story” دەکات

تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی بانگەشە بۆ بەشی پێنجەمی زنجیرە ئەنیمەیشنی “Toy Story” دەکات.

ئەو ئەکتەرە وێنەیەکی خۆی لە کاتی نواندنی دەنگیی بۆ یەکێک لە کارەکتەرەکانی نێو ئەنیمەیشنەکە بڵاوکردووەتەوە و پەنجەکانی دەستی پێشانداوە وەک ئاماژەیەک بۆ بەشی پێنجەمی فیلمەکە.

“Toy Story” یەکێک لە ئەنیمەیشنە سەرکەوتووەکانی مێژووی سینەمای هۆلیوود و جیهانە و پێشوازییەکی بەرچاو لە چوار بەشی پێشووی کراوە.

ژمارەیەک ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرە سەرەکییەکانی نێو فیلمەکە دەگێڕن، لەوانەش تۆم هانکس.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ و پوتین لە رێگایی تەلەفۆنەوە نزیکەی کاتژمێرک و نیو قسەیان کردووە

گوران

نەتانیاهو لە ترەمپ نیگەرانە

گوران

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

سەڵاح