ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنیمەیشنی “Inside Out” پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14 حوزەیرانەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار 687 ملیۆن و 253 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 652 ملیۆن و 864 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و یەک ملیار و 34 ملیۆن و 389 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت. بەشی یەکەمی باس لەوە دەکات کە چۆن کچێک رووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART