zagros news agency

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 26ـی تەمموزی 2024ـەوە لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی یەک ملیاری و 291 ملیۆن و 695 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 617 ملیۆن و 695 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 673 ملیۆن و 902 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

“Deadpool & Wolverine” بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی “Deadpool”یە، بەهۆی سەرکەوتنی بەشی یەکەمی لە رووی داهاتەوە، بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمدرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

جێنیفەر لۆپێز ڕۆڵی فیلمی “ئێڤیتا”ـی بە مادۆنا دۆڕاند

ART

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

ART