zagros news agency

مێت گالا 2026 رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە

رێوڕەسمی مێت گالا 2026 لە مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتانی هونەر لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، بەڵام هەر زوو بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە سۆشیاڵ میدیا. رەخنەگرانی بواری مۆدێل و هونەر ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، رێوڕەسمەکە بریقە و جوانییەکەی جارانی لەدەستداوە و زیاتر بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی دەوڵەمەند و کەسایەتییە بەناوبانگەکان.

 

ئامادەبوونی جێف بێزۆس و لۆرین سانچێز وەک سپۆنسەری چالاکییەکە، یەکێک بوو لەو خاڵانەی بەر لە دەستپێکردنیش دەنگدانەوەی هەبوو. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو بڕوایەدان لیستەکە تەنیا کەسایەتییە ناودارەکانی سینەما و موزیکی تێدا نەبووە، بەڵکو زۆرێک لە میراتگرانی سەرمایەدارەکان و ئەستێرەکانی سۆشیاڵ میدیا جێگەیان گرتوونەتەوە.

 

لەبارەی پۆشاکەکانەوە، راکان دابەشبوون؛ هەندێک لەو بڕوایەدان ستایلەکان لەگەڵ رەسەنایەتی مێت گالا نەدەگونجان، هەرچەندە ئەستێرانی وەک کیم کارداشیان، کایلی جێنەر، بیۆنسێ و ڕیانا توانییان بەردەوام سەرنجی کامێراکان بۆ لای خۆیان رابکێشن.

 

بەشداری هاوسەری یاریزانانی تۆپی پێ و کەسایەتییە ئابوورییەکان وایکردووە ناسنامەی ئەم بۆنەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

 

هەر ئێستا ئەم بابەتە بووەتە جێی مشتومڕ کە ئایا مێت گالا وەک رێوڕەسمێکی خێرخوازی و هونەری دەمێنێتەوە یان دەبێتە گردبوونەوەیەکی ئابووری بۆ دەستەبژێرەکان؟

 

لەگەڵ ئەوەشدا، دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان و پۆشاکە نامۆکان بەشێکی دانەبڕاو بوون لە رێوڕەسمەکە و چەندین بیرۆکەی بینراوی جیاواز پێشکەش کران.

 

پسپۆڕان لەو بڕوایەدان پێویستە هاوسەنگییەک لەنێوان مۆدێل و هێزی ئابووری لەم جۆرە بۆنە نێودەوڵەتییانەدا هەبێت تاوەکو لایەنی هونەری زیانی پێنەگات و بتوانێت لە ساڵانی دیکەدا پێگەی خۆی بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عه‌لی ره‌شید بۆ زاگرۆس:  95%ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە

سەڵاح

شەرقولئەوسەت: عێراق بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کێشەی گرووپە چەکدارەکان ناوخۆییە

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان كردە سەر كۆمەڵگەی سەركردایەتیی ئێران كە گرنگترین بارەگای ئێرانە

یاسین