zagros news agency

نووسەر و رۆشنبیر زاهیر شوکر کۆچی دوایی کرد

زاهیر شوکر، نووسەر و رۆشنبیری ناسراوی کەرکووک و بەرپرسی ناوەندی رۆشنبیری و هونەری دیالۆگ لە کەرکووک کۆچی دوایی کرد.

زاهیر شوکر، کەسایەتییەکی دیاری کایەی رۆشنبیری کەرکووک بوو، لە ماوەی ژیانیدا، چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی لە بوارەکانی رۆشنبیری و راگەیاندن راپەڕاندووە
.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زاهیر شوکر، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو و نووسەر و رۆشنبیرانی کەرکووک کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی شنگهای بەڕێوە دەچێت

ART

لە سلێمانی کۆڕێک بۆ ئازاد تۆفیق رێکخرا

ART

بۆ گێڕانی رۆڵی جاک سپارۆ دانوستان لەگەڵ جۆنی دێپ دەکرێت

ART