zagros news agency

خەلیل دۆسکی: هیچ گرفتێک لە ناردنی پارەکە نییە

 

بڕیارە سبەی سێشەممە بەغدا بڕی ئەو کورتهێنانە بنێرێ کە بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بەگەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنێت.

لەم بارەیەوە دکتۆر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ دووشەممە سەردانی وەزارەتی داراییم کرد، بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەتەوە لەسەر تەمویلی ئەو بڕە پارەی کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان ناردنی پارەکە دەکەوێتە سبەی سێشەممە.
هەروەها دکتۆر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هیچ گرفتێک لە ناردنی پارەکە نییە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان ناردنی پارەکە دواکەوتووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

زەردەخەنە کردن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات

lana