zagros news agency

بن ئەفلێک و مات دەیمن لە فیلمێکی نوێدا پێکەوە دەردەکەونەوە

هەردوو ئەستێرە و هاوڕێی نزیک، بن ئەفلێک و مات دەیمن، دوای ساڵانێک لە دابڕان، لە فیلمێکی نوێی جووڵە بە ناوی (The Rip) پێکەوە دەردەکەونەوە، کە بڕیارە لە 16ـی ئەم مانگە لە نێتفلێکس نمایش بکرێت.

بن ئەفلێک لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (Jimmy Kimmel Live) باسی لەوە کرد کە هاوڕێیەتییان بۆ سەردەمی منداڵییان لە ماساچوسێتس دەگەڕێتەوە. ئەفلێک بە پێکەنینەوە باسی لەوە کرد، لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنێکی شەڕکردن لەگەڵ مات دەیمن، بیری سەردەمی مێرمنداڵییان کەوتووەتەوە، کاتێک دەیمن بەهۆی باڵاکورتتربوونی لە ئەفلێک، بەردەوام هەستی بە رکابەرییەکی زۆر کردووە.

ئەم دوو ئەکتەرە کە پێشتر بەیەکەوە خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ فیلمی (Good Will Hunting) بردەوە، ئێستا خاوەنی کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانن بە ناوی (Artists Equity) و فیلمی (The Rip) نوێترین کاری هاوبەشیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

شکستێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فیلمی ژیاننامەی بڕوس سپرینگستین لە بۆکس ئۆفیسدا

ART