رۆژی دووشەممە، لە هۆڵی رۆشــــنبیری لە هەولێر، تیپی موزیكی “زیر و بەم” كۆنسێرتێكی بۆ هۆگرانی میوزیک و گۆرانی کوردی پێشكەشكرد.
کۆنسێرتەکەدا بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و رۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە لە یادی جەژنەكانی ئادار و نەورۆز، لەلایەن دەزگای سەتەلایتی كوردستان بە هاوكاریی بــەڕێــوەبـــەرایــەتــی گـــشتی رۆشـــنبیری و هـــونەری هـــەولێــر سازکرا.
لە كۆنسێرتەكەیاندا گرووپی “زیر و بەم” چەندین پارچە میوزیكی ناوازەیان پێشكشە ئامادەبوان كرد.
فۆتۆ: لانە نەوزاد

هەواڵی داهاتوو