ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی “Beetlejuice” لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 420 ملیۆن و 317 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە؛ 275 ملیۆن و 617 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 144 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە بەناوی “Beetlejuice Beetlejuice”یە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 111 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا، ئەم داهاتە زۆرە بۆ فیلمەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، بەرهەمهێنەرانی پێشبینی 80 بۆ 90 ملیۆن دۆلاریان کردبوو. ئێستا داهاتی گەیشتووەتە 124 ملیۆن دۆلار.

بەشی دووەمی فیلمەکە بەناوی “Beetlejuice Beetlejuice”یە و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پشتیوانیكردنی چالاكی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌

ART