ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان
ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 21 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە
سینەماکانی جیهاندا 957 ملیۆن و 687 دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 329 ملیۆن و 115 هەزار
دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 628 ملیۆن و 572 هەزار
دۆلارە.

ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس
لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتمی
بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی یانیان
لەدەستدا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی
مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART