zagros news agency

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئالیەتەکانی دابینکردنی برنج بۆ بەشەخۆراکی مانگانە ڕووندەکاتەوە

 

محەممەد حەننون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند کە وڵات هیچ قەیرانێکی لە دابینکردنی برنج لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا نییە و ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەت یەدەگی تەواو و پێویستی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ هەیە.

 

ڕێڕەوەکانی هاوردەکردن و سەرچاوەکان:

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بۆ شەفەق نیوز ڕوونی کردەوە کە وەزارەت بابەتەکانی بەشەخۆراکی مانگانە بە دوور لە گەرووی هورمز و لە ڕێگەی تورکیاوە هاوردە دەکات.

برنج لە ڕێگەی بەندەری عەقەبە لە ئوردن و لە چەندین وڵات و سەرچاوەی جیاوازەوە دابین دەکرێت، کە یەکێک لەوانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بەمەش عێراق تەنها پشت بە یەک سەرچاوە نابەستێت.

پێشتر تایلەند یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە عێراق برنجی لێ هاوردە دەکرد.

وەزارەتی بازرگانی جەختی کردەوە کە خاوەنی کۆگایەکی یەدەگی بەس و پێویستە لە گەنم، برنج و تەواوی بابەتەکانی دیکەی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ئەمساڵ، و هیچ ئاریشە و قەیرانێک لە ئارادا نییە.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی بازرگانی دوای ئەوە هات کە تایلەند ڕایگەیاندبوو بەغدا لەم ساڵدا و دوای داخرانی گەرووی هورمز هیچ بڕە برنجێکی لە وڵاتەکەیان هاوردە نەکردووە، لە کاتێکدا پار ساڵ نزیکەی ۹۵۰ هەزار تەن برنجی لە تایلەندەوە کڕیبوو؛ ئەمەش سەرنجی خستووەتە سەر سەرچاوە بەدیلەکانی عێراق بۆ دابینکردنی برنجی بەشەخۆراک.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Longlegs” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

نرخی ئەمڕۆی زێڕ راگەیەنرا

سەڵاح

ئیدریس ئێلبا وەک لێکۆڵەر “Luther” دەگەڕێتەوە

ART