ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی سووریا: هەسەدە یەكڕیزیی كوردی پێشێل كرد و بە تەنیا چووە دیمەشق

 

سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی سووریا كه‌ چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی رۆژئاوای كوردستانی تێدایە، رەخنە لە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەگرێت و رایدەگەیەنێت كە رەچاوی یەكڕیزیی كوردیان نەكردووە و بە تەنیا چوونەتە دیمەشق بۆ دانوستان.

لە دوێنێوە باس لەوە دەكرێت كە كۆبوونەوەیەك لەنێوان دەستەی تەحریر شام و هەسەدە كراوە، بەڵام هیچ وردەكارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە نەخراوەتە ڕوو و نازاندرێت پەكەكە لە ڕێگەی هەسەدەوە داوای چی لە دیمەشق كردووە و لە بەرامبەریشدا سازشی لەسەر چ مافێكی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە.

عه‌بدولڕه‌حمان حه‌بەش، سەرۆكی بەرەی كوردستانی سووریا، گوتی: “له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد له ‌سوریا (ئەنەكەسە) و هه‌سه‌ده‌ یان حزبه‌كانی به‌شدار له ‌ئیداره‌ی خۆسه‌ر، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرابووە كە یەكێك له‌وانه‌، چوونی یه‌ك شاندی كوردی بوو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شام، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سەردانەكەی دوێنێی شاندی هه‌سه‌ده‌ بۆ شام و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، تێكدانی ئه‌و یەكڕیزییە بوو كه‌ بڕیار بوو كورد به ‌یه‌ك شاند بچێته‌ شام.“

سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی و گوتی: ”نازانین بۆ ئه‌م شانده‌ به ‌خێرایی له‌م كاته‌دا چووه‌؟ به‌ڵام بڕیار بوو كورد یه‌كده‌نگ بێت له‌ چوونی بۆ دیمه‌شق، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌ كه‌س نازانێت باسی چی كراوه‌؟“

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

سودە تەندروستیەکانی پرتەقاڵی وشك

lana

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART