zagros news agency
فۆتۆ: لانە نەوزاد

كۆلێژی هونەرە جوانەكان یەكەمین سمپۆزیۆمی ئایندەی هونەرە جوانەكانی سازکرد

لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر، یەكەمین سمپۆزیۆمی ئایندەی هونەرە جوانەكان لە كوردستانی لەنێوان ئەكادیمیەت و بەهرەدا سازكرا.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین و هونەرمەندان و رۆشنبیران، لەژێر چاودێریی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

لەو چالاكییەدا، قوتابییان بەهرەكانیان خۆیان لە بواری هونەریدا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە كۆتایی چالاكییەکەدا، لەلایەن بەشێك لە ئامادەبووانەوە، بڕوانامەی رێزلێنان پێشكەش بە ژمارەیەك مامۆستایانی کۆلێژەکە کرا.


هەواڵی پەیوەندیدار

دیزنی فیلمێکی نوێ لەبارەی کارەکتەری “گاستۆن” بەرهەمدێنێت

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

نهێنییەکانی دروستکردنی فیلمی تایتانیک لە کتێبێکی نوێدا ئاشکرا دەکرێن

ART