zagros news agency

ڕۆیتەرز: کوردانی سووریا لەگەڵ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە لە دانووستان دان

ئاژانسێکی جیهانی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی بەڕێوەبەرایەتی نوێی سووریا و هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچن و لەوانەیە لە چەند مانگی داهاتوودا ڕێک بکەون.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سووریا و هەسەدە بە ئارامی و نەرمی بەردەوامن و لەوانەیە لە چەند مانگی داهاتوودا ڕێککەوتنێک بکرێت.

ئەو ئاژانسە ئاشکرای کردووە، لەوانەیە لایەنە دانوستکارەکان لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی نوێ و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێک‌بکەون.

بەپێی ئەم سەرچاوانە، یەکێک لەو خاڵانەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەمەیە ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەردەچن و ئەوانی دیکە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە.

ڕۆیتەرز لە کاتێکدا ئەم هەواڵانەی بڵاوکردووە، لە لایەکی دیکەوە کوردانی سووریا خەریکی ڕێکكەوتنن و بۆم مەبەستەش لەماوەی ڕابردوو مەزلووم عەبدی فەرماند‌ەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەولێر سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چاودێرانیش ئەم سەردانەیان لە پێناو یەکگرتووی کوردانی ڕۆژئاوادا بە ئەرێنی ناو برد.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Shogun” توانی 18 خەڵاتی ئێمی بەدەستبێنێت

ART

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح