ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی رێبوار عه‌لی ده‌كات

بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند، راگه‌یاندنكار، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، رێبوار عه‌لی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، له‌ پرسه‌نامه‌كه‌یدا نووسيویه‌تی: “تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و ھونەرمەندی شانۆکار رێبوار عەلی وەستا قادر ھەڵەبجەیی، یەکێکە لەو تێکۆشەرە گومناوانە، کە له‌ ئەڵمانیا دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەتەک نەخۆشیدا کۆچی دواییکرد”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “بنەماڵە و کەسوکاری کاکە رێبوار دڵگرانم بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەندی پێشمەرگە و شانۆکار کاکە رێبوار، بەو بۆنه‌یه‌وه‌ سەرەخۆشیتان لێدەکەم و بەشداری خەمتانم”.

له‌ باره‌ی كۆچكردووش، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، “رێبوار عه‌لی ساڵی 1982 ھاتە ریزی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە پێشمەرگایەتیدا ھەرچەندە بەتەمەن منداڵ بوو، بەڵام پێشمەرگەیەکی ئازا و ژیر و بەئەدەب بوو، رۆحی شاد، فیردەوسی بەرین جێگەی بێت”.

رێبوار عه‌لی لەهەڵەبجە لەدایک بوەو لەسەرەتای لاویدا تێکەڵی دنیای هونەر بووەو یەکەمین دەرکەوتنی لەفیلمی سینەمایی “نێرگز بوکی کوردستانە” بووە.

دوای راپه‌ڕین ده‌بێته‌ وێنه‌گری ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لی كوردستان و دواتر له‌ كه‌ناڵی خاك درێژه‌ به‌ خزمه‌ت ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌ بواری شانۆدا و لەچەندین شانۆییدا رۆڵی گێڕاوه‌ و ئه‌ندامی تیپی شانۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی  “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART