ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

منداڵێكی نۆ ساڵان بەهۆی تەقینەوەی گوللـەهاوەنێك گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی سنووری ئیدارەی گەرمیان منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێك گیانی لەدەست دا.

عەقید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی حاجی عەواد سەر بە ناحییەی سەرقەڵا تەرمی منداڵێکی 9 ساڵان هێنرایە پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار.

راشیگەیاند: مندالەكە ناوی (سەفین یادگار حەمید)ـە و بە وتەی کەسوکارەكەی لە نزیک گوندەکەیان لای مەڕوماڵات بووە و دەستکاری گولەهاوەنێکی کۆنی کردووە و لە ئەنجامدا پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە پۆلیس چۆتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

شـانـدێکى حـکـومـەتـی ھـەرێـمى کوردستان، سەردانى ئـەنـجـوومـەنـی وەزیـرانـی فـەرەنـسـاى کرد

دڵشاد

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART