zagros news agency

جەمشید سروودێک لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند جەمشید، کە زیاتر بە گۆرانییە شاد و رۆمانسییەکان ناوبانگی دەرکردووە، بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی ئایینی بەناوی “یا محەممەد” بڵاودەکاتەوە.

بەرهەمەکە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە و بەم بۆنەیەوە ئەو هونەرمەندە لە پۆستێکی فەیسبووکدا، پیرۆزبایی خۆی لە موسڵمانانی هەموو جیهان کردووە و ئەم بەرهەمیان پێشکێش دەکات.

سروودەکە لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و لە ئەبوزەبی لە نێو مزگەوتدا وێنەگیراوە.

ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە چاناڵی تایبەتی جەمشید لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.


هەواڵی پەیوەندیدار

پارک چان-ووک؛ یەکەم کۆری سەرۆکایەتی فێستیڤاڵی “کان” دەکات

ART

تایلۆر سویفت بە گۆرانییەکی نوێ ریزبەندی یەکەم دەگرێتەوە

ART

ئەنغام لە کوەیت و هەرەمەکانی میسر کۆنسێرت ساز دەکات

ART