ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هونه‌رمه‌ندی میللی ره‌زا جوله‌كانی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی ره‌زا جوله‌كانی، دوای ته‌مه‌نێك له‌ خزمه‌تی هونه‌ری میللی، رۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024، له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ڕه‌زا جوله‌كانی، له‌ 1964 له‌ سلێمانی لەدایکبووە و له‌ ته‌مه‌نێكی زووه‌وه‌ روویكردووه‌ته‌ هونه‌ر و یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌ ساڵی 1978 به‌ کاسێت بڵاوکردووەتەوە.

له‌ سه‌ره‌تای گۆرانیوتدا، له‌ ژێر كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می پێشخۆی بووه‌.

له‌ ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی مبللی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندین به‌رهه‌می تۆمار كردووه‌.

هونه‌رمه‌ند ره‌زا جوله‌كانی، كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوی سلێمانی بووه‌، به‌ زمانێكی په‌تی و كوردییه‌كی ره‌وان و به‌ند و گۆرانی وتووه‌ و به‌ جۆرێك هیچ كات بۆ وشه‌ دانه‌ماوه‌ و فه‌رهه‌نگێكی ناوازه‌ی وشه‌ی كوردی بووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

مادۆنا بە کۆنسێرتێک لە بەرازیل کۆتایی بە گەشتە هونەرییەکەی دێنێت

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART