ئەمڕۆ بەیانی چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری قەزای بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون.
لەمبارەیەوە بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ بەیانی کاتژمێر ٧ لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا خنکان، ئەو چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون.
هەروەها بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوو لەو کەسانەی خنکاون برای یەکدین و هەرچوار خنکاوەکە تەمەنیان بچووکە، دانیشتووی بەردەڕەشی بچووکن لەنێو سەنتەری قەزاکە.
ئەو چوار کەسەی لە رووباری خازر خنکان:
ئوسامە محەممەد عەزیز؛ لەدایکبووی 2003
مەحموود جەمال عەبدولواحید؛ لەدایکبووی 2004
بیلال کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2007
محەممەد کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2008.

