دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا مۆڵەتی شەش هاوپەیمانیی سیاسی (الرماح، الضمير العراقي، ائتلاف شموخ البصرة، استحقاق ديالى، مدينتي، والائتلاف الفيلي العراقي) هەڵبوەشێنێتەوە.
هەروەها دەستەی کۆمیسیاران، لە زنجیرەیەک بڕیاردا راسپاردەی لیژنەی پشتڕاستکردنەوەی شایستەیی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، کە بریتی بوو لە بێبەشکردنی قاسم ئەلقوتبی، کاندیدی تاکەکەسی بۆ کورسی فەیلی لە پارێزگای واست، بەهۆی سەرپێچیکردن له مادەی 7/سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان.

