zagros news agency

سوودەکانی قاوە بە کاتی خواردنەوەیەوە بەستراوەتەوە

دەرئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات کە سوودە ئەگەرییەکانی قاوە بۆ تەندروستی، بەستراوەتەوە بەو کاتەی کە تێیدا قاوەکە دەخۆینەوە بەدرێژایی رۆژەکە.

توێژینەوەکە لە ئەمریکا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی تێدا چاودێریی کرا، لەو ماوەیەدا ئەو کەسانەی بەیانییان قاوەکانییان دەخواردەوە، بە رێژەی ١٦٪ مردنیان تێدا کەمتر بووە بەراورد بەو کەسانەی کە هیچ قاوەیان

نەدەخواردەوە، لە کاتێکدا ئەم حاڵەتە لەو کەسانەدا بەدی نەکرا کە بە درێژایی رۆژەکە قاوەیان دەخواردەوە جگە لە کاتی بەیانییان.

شارەزایان دەڵێن، “هۆکاری ئەم جیاوازییە گەورەیە، هێشتا ناروونە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەردی زراو گرنگترین نیشانەكانی ئەمانەن

lana

ئه‌و كارانه‌ی هه‌مو رۆژ دەیانكەیت و زیان بە دڵ دەگەیەنن

lana

سوودەکانی سێو لە وەرزی هاویندا چین

lana