zagros news agency

ماوریتسیۆ پۆلینی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ماوریتسیۆ پۆلینی، ژەنیاری ئامێری پیناۆی ئیتاڵی، لە تەمەنی 82 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە، لەلایەن خانەی ئۆپێرای لا سکالا لە میلان بڵاوکرایەوە.

ئەو ژەنیارە لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین کۆنسێرتی خۆی دواخست، هۆکارکەش خراپی باری تەندروستیی بوو.

خانەی ئۆپێرای لا سکالا رایگەیاند، پۆلینی یەکیک لە گرنگترین ژەنیارەکانی پیانۆ بوو لەو سەردەمدا.

پۆلینی لە 1958 تاوەکو 2023، 168 جار پیانۆی ژەنیوە، جگە لە وانە گوتنەوە لە چەندین وۆرکشۆپ و گۆنگرەی تایبەت بە میوزیک.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا چاوی لە بێرنادۆ سیلڤایە

یاسین