zagros news agency

پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە هەیە

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لە ئاسمانی ناوچەکەدا.
کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە (30-8-2026):
ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. پێشبینی پڕوشکە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەکرێت. هەروەها لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان، ئەگەری نمە باران و هەورەتریشقە هەیە.
خێرایی با لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان چالاک دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتە و خێراییەکەی لە نێوان (15-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، کە لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی (25) کم زیاد دەکات. مەودای بینین لە نێوان (8 – 9) کم دەبێت و پلەکانی گەرما (1-2) پلە بە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:
    • هەولێر: 40 | سلێمانی: 39 | دهۆک: 39
    • کەرکوک و گەرمیان: 44 | هەڵەبجە: 42 | چەمچەماڵ: 41 | ئاکرێ: 41
    • زاخۆ: 39 | پیرمام: 37 | حاجی ئۆمەران: 28

کەشوهەوای سبەی دووشەممە (31-8-2026):
کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک زیاتر بەدیاردەکەوێت. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو (3-5) پلەی سیلیزی دیکە دادەبەزن. ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و مەودای بینین چاکتر دەبێت بۆ (9 – 10) کم.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی:
  • هەولێر: 37 | سلێمانی: 36 | دهۆک: 36
  • گەرمیان: 42 | ئاکرێ: 39 | هەڵەبجە: 38 | چەمچەماڵ: 38
  • زاخۆ: 37 | پیرمام: 35 | حاجی ئۆمەران: 26

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمێک بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانی بەڕێوەبەری گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بەڕێوەچوو

ART

تەیلۆر سویفت بە “The Fate of Ophelia” مێژوویەکی نوێ لە بیلبۆرد تۆمار دەکات

ART

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین