zagros news agency

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: وانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پشتگیری رۆژئاوا ته‌رخان بكه‌ن

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری ڕۆژئاوای کوردستان

وتیشی، مامۆستا له‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان و ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان جه‌خت بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :

سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری ڕۆژئاوای کوردستان ، هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە :

١- خۆشەویستی نیشتیمان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی .

٢- لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان  و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین .

وەزارەتی پەروەردە

٢٤ ی ١ ی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

كۆلێژی هونەرە جوانەكان یەكەمین سمپۆزیۆمی ئایندەی هونەرە جوانەكانی سازکرد

ART