zagros news agency

کۆمپانیای ئاپۆلۆ بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە

کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەمریکی ئاپۆلۆ، بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی و پێشنیاری 11 ملیار دۆلاری بە خاوەنی ستۆدیۆکان داوە.

بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی چاویان لەسەر کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە، لەوانەش کۆمپانیای نێتفلێکس، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیای پارامۆنت هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە نەداوە.

کۆمپانیای ئاپۆلۆ زیاتر لە نرخی بازاڕ پێشنیازی بۆ کڕینی ستۆدیۆکان داوە کە خۆی نرخی 7 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، نرخی پشکەکانی ستۆدیۆکانی پارامۆنت بە رێژەی 12٪ بەرزبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

بەم خۆراکانە ڤیتامین Dى بۆ جەستەت زیاد بکە

lana