zagros news agency

به‌په‌له‌..جه‌ماوه‌ری پارتی له‌ نه‌ینه‌وا به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئاماده‌ن

 

پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەک بارەگای لە موسڵ کردەوە، ده‌ستكراوه‌ به‌ جوڵه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنه‌ .

لە قەزای تەلەعفەر، لەناو شاری موسڵ، هەروەها لە ناوچەی حەسەن شام و حەی عەرەبی پارتی بارەگای داناوەو سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردن، تادێت ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك رۆژانه‌ رووله‌باره‌گای پارتی ده‌كه‌ن له‌شاره‌كه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژایه‌تی پارتی ده‌كرێت له‌ شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر و زوومار و سنوونێ، به‌ڵام ئاستی به‌شداری خه‌ڵك و جوڵه‌ی پارتی له‌ئاستێكی زۆر باش دایه‌ و جه‌ماوه‌ری پارتی به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئاماده‌ن.

دوێنێ چوارشەممە، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی نەینەوا کۆبوویەوە، هەمان ڕۆژیش بارەگای پارتی لە تەلەعفەر کرایەوە.

به‌پێی زانیاری زاگرۆس، پلان هەیە لەهەموو ناوچەکانی نەینەوا بارەگا بکرێتەوە.

جم و جۆڵی پارتی لە پارێزگای نەینەوا لەکاتێکدایە، لەهەڵبژاردنی ساڵی 2021 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا، پارتی لەو پارێزگایە 9 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعای بۆمباباران کرد

سەڵاح

ئه‌مڕۆ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌فرێكی كه‌میش ده‌بارێت

سەڵاح

ئه‌سرین عاسی شوانی: به‌پێی شایه‌دحاڵه‌كان پاره‌و كه‌لوپه‌لی لاله‌زار له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه‌ تاڵان كراوه‌

یاسین