zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ناسنامەی کورد چیتر نابێتە پرسێک

 

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاندووە فشار خستنە سەر ناسنامەی کورد، کە چینێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی تورکیا پێکدەهێنن، چیتر لە وڵاتەکەیاندا نابێتە پرسێک. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە زمانی دایکیی هەموو کەسێک وەک شیری دایک حەڵاڵە و پێویستە هەمووان بە زمانی دایکیی خۆیان قسە بکەن.

کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشدا پێویستە هەر کەسێک پەرە بە کولتوور و ناسنامەی خۆی بدات و وەک خۆی قبووڵی بکات، هەروەها دەبێت ناسنامەی جیاواز قبووڵ بکرێن. ئەو باسی لەوە کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە دیاربەکر بە چوارینەیەکی کوردی کۆتایی بە قسەکانی هێناوە، کە مانای “با یەک بین، با پێکەوە بین، دەست لە دەست، دڵ بە دڵ، با ئاشتی هەبێت، با برایەتی هەبێت” بووە.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتنی ئەمەی بە دەرگایەکی گرنگ زانی، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت هیچ کەسێک زمانی دایکیی بکاتە بیانوویەک بۆ دابەشبوونێکی سیاسی.

لەلایەکی دیکەوە، کورتوڵموش ڕایگەیاندووە کشانەوەی پەکەکە لە خاکی تورکیا هەنگاوێکی زۆر گرنگە، بەڵام چاکسازییە یاساییەکان دەست پێ ناکەن تا یەکە ئەمنییەکان دڵنیا نەبنەوە لەوەی ڕێکخراوەکە بەتەواویی چەکی داناوە و بەردەوامە لە پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کۆچی عێراق: پلانی گەڕانەوە لە کەمپی هۆلەوه سەرکەوتوو بوو

سەڵاح

ئامادەکاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەکرێت

ART

سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت

دڵشاد