یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی چاودێری بارودۆخی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پۆرتوگالی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی دەکەن،بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.
پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆ ئاشکرای کردوە، پلانی یانە ئیتاڵییەکە بە شێوەیەکە کە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد بێرناردۆ بگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان،کارگێڕی ئینتەر ئامانجیان ئەوەیە بۆ چەند ساڵی داهاتوو ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بکەنە شوێنگرەوەی هینریک مختاریان کە ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە یانەکەیان بڕوات.
ئێستا هەمووان چاوەڕێی یەکلابوونەوەی داهاتووی ئەو یاریزانەن،کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێدەکاتەوە یان نا، جگە لەوەش یانەکانی سعودیاش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردۆەتە ئامانج.

