zagros news agency

دلێر محەممەد شەریف بە “تارمایی” گەڕایەوە گەلەری میدیا

لە هەولێر، بە ئامادەبوونی پارێزگار و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، دەیەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکار دلێر محەممەد شەریف بە ناونیشانی “تارمایی” لە گەلەری میدیا کرایەوە.

پێشانگاکە چەندین تابلۆی نوێی هونەرمەندی لەخۆگرتبوو، تێیاندا بە تەکنیک و سەلیقەیەکی بەرزی هونەری، تێڕوانینی خۆی بۆ چەمکی “تارمایی” خستبووەڕوو. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکاتی کردنەوەی پێشانگاکەدا، دەستخۆشی لە هونەرمەند کرد و بەردەوامیی جووڵەی هونەری لە پایتەخت بەرز نرخاند.

پێشانگای “تارمایی” بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوە دەبێت و دەرگای گەلەری میدیا لە بەیانیان و ئێواراندا بۆ پێشوازی لە میوانان کراوە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی: پارتی گه‌ره‌نتی مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

دڵشاد

فلۆرنس پیو: شەش مانگ تووشی خەمۆکی بووم

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART