zagros news agency

وەرزی دووەمی “Percy Jackson and the Olympians” بڵاودەکرێتەوە

تۆڕی دیزنی پڵەس بە فەرمی وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی سەرکێشیی “Percy Jackson and the Olympians”ی ڕاگەیاند. 

بڕیارە لە ١٠ی کانوونی دووەمی داهاتوو، دوو ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لەسەر پلاتفۆرمەکانی دیزنی پڵەس و هولو نمایش بکرێت، دواتر هەموو ڕۆژێکی چوارشەممە ئەڵقەیەکی نوێ بڵاودەکرێتەوە.

وەرزی دووەم چیرۆکی گەشتی پێرسی جاکسن و هاوڕێکانی بۆ “دەریای دڕندەکان” دەگێڕێتەوە، لە پێناو دۆزینەوەی “پۆستە زێڕینەکە”ی ئەفسانەیی و ڕزگارکردنی کامپەکەیان. 

واکەر سکۆبێل، لیا ساڤا جێفریز و ئاریان سمهادری جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵە سەرەکییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەرانی سوریا، یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات

سەڵاح

لە دهۆک فێستیڤاڵی سەما بەڕێوەچوو

ART

تۆم کروز خەڵاتی ئۆسکاری فەخری پێبەخشرا

ART