zagros news agency

کێڤن سپەیسی بە فیلمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

ئەکتەری براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار، کێڤن سپەیسی، دوای ماوەیەک دابڕان، بە فیلمێکی نوێی زانستی خەیاڵی بە ناوی “The Tenth Planet” دەگەڕێتەوە. 

فیلمەکە کاری وێنەگرتنی لە بەریتانیا تەواو بووە و ئێستا بۆ فرۆشتن لە بازاڕی فیلمی ئەمریکیدا نمایش کراوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە دەروونناسێک (کێڤن سپەیسی) دەکات کە هەوڵدەدات یارمەتیی کچێکی گەنج بدات، کە خاوەنی دیمەنبینینی سەیرە و کلیلی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتیی لەدەستدایە. ئەم فیلمە وەک هەنگاوێکی نوێ لە گەڕانەوەی سپەیسی بۆ گۆڕەپانی سینەما دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەیەکی نوێی شۆن ‘دیدی’ کۆمز هەوادارانی تووشی شۆک دەکات

ART

به‌په‌له‌..جه‌ماوه‌ری پارتی له‌ نه‌ینه‌وا به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئاماده‌ن

سەڵاح

لەکەلار یەکەمین دیداری گەرمیان بۆ شیعر، چیرۆک و رەخنە سازكرا

ART