فیلمی درامیی “Regretting You”، کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی بەناوبانگی نوسەر کۆلین هوڤەر وەرگیراوە، لە نمایشە جیهانییەکانیدا سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە و داهاتەکەی گەیشتووەتە ٨٢ ملیۆن و ١٧٩ هەزار دۆلار.
فیلمەکە ٤٤ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و ٣٧ ملیۆن دۆلاری لە وڵاتانی دیکەدا بەدەستهێناوە.
چیرۆکەکەی باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان دایکێک (ئالیسۆن ویلیامز) و کچە هەرزەکارەکەی (ماکینا گرەیس) دەکات، کە دوای ڕووداوێکی دڵتەزێن ژیانیان بە تەواوی دەگۆڕێت.

