zagros news agency

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان
ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 21 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە
سینەماکانی جیهاندا 958 ملیۆن و 741 دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 329 ملیۆن و 294 هەزار
دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 629 ملیۆن و 447هەزار
دۆلارە.

ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس
لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتمی
بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی یانیان
لەدەستدا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی
مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵڵای لوبنانی دەیان مووشەکی ئاراستەی چیای میرۆن لە ئیسرائیل کردووە

دڵشاد

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

لینا هیدی پەردە لەسەر سەختییەکانی هۆڵیوود لادەدا

ART