ئهمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە (٣ و ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وتیشی، هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

